Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:28

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمانان دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی شەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی وخێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە پێویستی دەستگرتن بە بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی کرایەوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە لەم دیدارەدا فازل میرانی سکرتێر و هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.