له كۆتا ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی سی و حه‌وته‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی هیلاس ڤێرۆنا میوانداری یانه‌ی بۆلۆنیای كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه له یاریگای مارك ئه‌نتۆنیۆ له شاری ڤێرۆنا به‌ڕێوه‌چوو، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ماركۆ داڤید گۆڵێكی بۆ هیلاس ڤێرۆنا تۆماركرد.
پاشان یاریزان لۆرێنزۆ دی سیلڤێستری گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆلۆنیای له خوله‌كی سی و دوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، هێرشبه‌ری كڕواتی نیكۆلا كالینیچ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری تۆماركرد.
دواتر هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی ڕۆدریگۆ پالاسیۆ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری بۆلۆنیای له خوله‌كی هه‌شتاودوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هیلاس ڤێرۆنا له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆلۆنیاش له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته چل ویه‌ك خاڵ .
له‌خولی ئیتاڵیادا هیلاس ڤیرۆنا و بۆڵۆنیا یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.