Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:45

په‌رله‌مانی ئوردن داوای له‌ حکوومه‌ته‌که‌ی کرد باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ عه‌ممان ده‌ربکات

کوردستان TV
100%

له‌ دانیشتنیكدا بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وشی هه‌نووكه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاواو كه‌رتی غه‌ززه‌، په‌رله‌مانی ئوردن به‌ كۆی ده‌نگ داوای له‌ حكوومه‌ت كرد باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ عه‌ممان ده‌ربكات و باڵیۆزی ئوردنیش له‌ ئیسرائیل بانگ بكاته‌وه‌و هه‌موو ڕێككه‌وتننامه‌ مۆركراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سێریت.

لای خۆیه‌وه‌ حكوومه‌تی ئوردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ پشتیوانی له‌ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات و به‌رده‌وام به‌رگری له‌ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و قودس و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان كردووه‌و ده‌كات و له‌و ڕووه‌یشه‌ چه‌ندان بژارده‌ی له‌ به‌رده‌مدایه‌ كاتێك پرسه‌كه‌ پێوه‌ندی به‌ پاراستنی فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت له‌ ڕووی یاسایی و دیپلۆماسییه‌وه‌و به‌ڵێنیشی به‌ په‌رله‌مان دا له‌و یادداشتنامه‌یه‌ بكۆڵێته‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزی ئیسرائیل و بژارده‌كانی دیكه‌ ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كراوه‌و دواتریش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا پرسه‌كه‌ تاوتوێ بكات.

هاوكات ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێداگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ پشتیوانی له‌ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح بكرێت له‌ قودسی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ ئیسرائیل خانه‌واده‌ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ خانووه‌كانیان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ده‌رده‌كات.

له‌م كاتانه‌یشدا ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئوردن هه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست هه‌یه‌ پێشكه‌شی به‌ ئیسرائیل كردووه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ده‌یسه‌لمێنن خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح موڵكی خانه‌واده‌ فه‌له‌ستینییه‌كانن.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.