Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:44

کۆمسیۆن: هه‌ر که‌س ده‌یه‌وێت ببێتە فەرمانبەری بنکەکانی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت له‌ پێگه‌که‌مان فۆرم پڕبکاتەوە

کوردستان TV
100%


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت: ئەوانەی خوازیارن ببنە فەرمانبەری بنکەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەتوانن لە ڕۆژی 23-5-2021 ەوە لەڕێگەی سایتی کۆمسیۆنەوە فۆرم پێشکەش بکەن .
كۆمسیۆن راشیده‌گه‌ێنێت: بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌م پێگه‌ی فه‌رمی كۆمسیۆن بكه‌م به‌م ناونیشانه‌:  

www.ihec.iq
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: فۆڕم پڕكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌:  
1-  فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی حکومەت بەمەرجێ بڕوانامەکانیان لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.
2- قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچوانیان بەمەرجێ بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتریان نەبێت و تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر و لە 56 ساڵ زیاتر نەبێت.

تێبینی - ڕۆژی ئاماژه‌ پێكراو پێگه‌كه‌ كارا ده‌بێت .

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.