Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:54

سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا: به‌رێکاره‌کانی خۆپارێزییه‌وه‌ له‌کۆڕۆنا رێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ یاریگاکان

کوردستان TV
100%


بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌پێی پلانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سووك كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ یاریگا وه‌رزشیه‌ كراوه‌كان.
 وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌میش له‌ هه‌ر یاریه‌كی وه‌رزشی ده‌ هه‌زار هانده‌ر ده‌توانن له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگا ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كان بن، دوای ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی بریتانیاش، یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ یاریه‌كانی گه‌ڕی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی پرێمه‌رلیگ له‌ ڕۆژانی هه‌ژده‌و نۆزده‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پلانه‌دا، ته‌نها ڕێگه‌ به‌ هانده‌رانی تیپی میواندار ده‌درێت له‌ یاریه‌كان ئاماده‌بن.
هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ هاتووه‌ كه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را له‌ بیست وسێی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.