Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:32

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا: ده‌بێت به‌زووترین کات هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کانی سه‌ر ئیسڕائیل ڕابگیرێن

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردندا له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ته‌واوه‌تی سه‌نگیان خستۆته‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئیسرائیل و كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوا و غه‌زه‌ و هه‌ست به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌ی ئێستا ده‌یبینین.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا  داوای كردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ ڕابگیرێن.

هه‌روه‌ها ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كرد ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كاندا ببینێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.