Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:26

له‌پێکدادانه‌کانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس 22  که‌س کوژران و 103 که‌سیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی غه‌ززه‌ كرده‌وه‌.

له‌وه‌و پێش، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌ی به‌نده‌ری شاری خان یونس-یان له‌ باشووری غه‌ززه‌ بۆردومانكردبوو.

هاوكات خاڵێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ رۆژئاوای ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ كرایه‌ ئامانج.

له‌ دوای بۆردومانكردنه‌كه‌ له‌ باكووری شاری خان یونس، به‌ هه‌مان شێوه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ مووشه‌ك وه‌ڵامی ھێرشه‌كانی ئیسرائیلی دایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئاكامی پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 22  كه‌س كوژراون 103 كه‌سیش برینداربوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستێفان دوجاریک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی رایگەیاند کە ئەوان لەبارەی رووداوەکانی توندوتیژی قودسی رۆژھەڵات و گواستنەوەی خێزانە فەڵەستینییەکان لە گەڕەکەکانی شێخ جەراح و سیلڤان ھەست بە نیگەرانی قوڵ دەکەن.

ستێفان دوجاریک ھۆشداری دا لەوەی کە گرژییەکانی قودسی رۆژھەڵات دەبێتە ھۆکاری زیاتری توندوتیژی و گیانلەدەستدان و داوای لە ھەموو لایەنەکان کرد کە لەسەرخۆبن.

بەھۆی دەرکردنی دانیشتوانی گەرەکی شێخ جەراح لە رۆژھەڵاتی قودس ماوەیەکە گرژی و ئاڵۆزی روودەدا، جگە لەوە ھێرشی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا گرژییەکانی لەو شارە زیاترکردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.