Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:26

بەرپرسانی عێراق هۆشداری ده‌ده‌ن گه‌ر بەڵێندەرە ئه‌مریکیه‌که‌ بنکەی سەربازیی بەلەد جێ بهێڵێت

کوردستان TV
100%

ئەو بەڵیندەرە ئەمەریکییەی ئەرکی پاراستن و خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە بنکەی سەربازیی بەلەدی پێ سپێردرابوو بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان بڕیاری داوە بە یەکجاری بنکەکە جێ بهێڵێت.

ئەو بنکە سەربازییە پێشتر هێزی ئەمەریکاشی تێدا جێگیر کرابوون، بەڵام لەم دواییانەدا تەنیا کارمەندەکانی بەڵێندەرێکی ئەمەریکا لەو بنکە سەربازییە مابوون، ئەو بەڵێندەرەوە لەگەڵ وەزارتی بەرگری عێراق گرێبەستی پاراستنی سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی لە بنکەی سەربازیی بەلەدی واژوو کردبوو و خاوەنی هه‌شتا کارمەندە.

بەگوێرەی هه‌واڵیكی ئیرنا، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری عێراق گوتوویەتی وەزارەتەکەیان رێوشوێنی نوێی داناوە تا بتوانێت دوای جێهێشتنی ئەو بەڵیندەرە ئاسایشی فڕۆکەکان بپاریزێت هەر چەندە هێشتا هیچ کام لەو کارمەندانە، عێراقیان جێ نەهێشتووە.

هەندێک بەرپرسی عێراقیش هۆشداری ئەوەیان داوە ئەگەر ئەو هێرشە مووشەکیانە درێژەیان هەبێت و بەڵێندەرەکە ناچار بێ بنکەی سەربازیی بەلەد جێ بهێڵیت ئەوا حکوومەتی عێراق تووشی کێشەی گەورە دەبێت و تەنانەت فڕۆکەکانی جۆری ئێف شازده‌ دوای هەر فڕینێک بە یەکجاری پەکیان دەکەوێت، چونکە دوای هەر فڕینێک پێویستیان بە چاودێری تەکنیکی و رێکخستن هەیە تا بۆ فڕینێکی تر ئامادە بکرێت و ئەمەش تەنیا لە توانای ئەو بەڵێندەرە ئەمەریکییانە دایە.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.