هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموونی كوردستان،سابیر عه‌بدولڕه‌حمان باری ته‌ندروستی باش نیه، ئێستا له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سوێد خه‌وێنراوه.
ناوی ته‌واوی هونه‌رمه‌ند (سابیر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌حمود) ه" ساڵی 1947 له گوندی عه‌ڵڵای شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه" تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی له‌گوندی عاڵڵا خوێندوویه‌تی دواتر له شارۆچكه‌ی (دوبز) سه‌ره‌تایی ته‌واوده‌كات" ناوه‌ندیش له‌هه‌ولێر"ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایانی هه‌ولێر 1968 – 1969" ساڵی 1970 بووه‌ته مامۆستا له‌گوندی ر(ناو شیوان)" ساڵی 1973 هاوسه‌رگیری كردووه‌و 3 كوڕ‌و 3 كچی هه‌یه" یه‌كه‌م كاری هونه‌ری له‌ساڵی 1967 ئۆپه‌رێتی (بوك و زاوا) بووه"ساڵی 1969 مه‌نه‌لۆجی (حاجی له‌ق له‌ق مار هات) بۆ منداڵان گوتووه" ساڵی 1970 مه‌نه‌لۆجی (بوك و خه‌سو و كاكی شوفێر) بۆ ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆماركردووه" ساڵی 1971 ده‌ستی به‌كاری نواندن كردووه و به‌شداری له درامای ته‌له‌فزیۆنی (مه‌رج) كردووه" یه‌كه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی بووه له‌هه‌ولێر" چه‌ندین به‌رنامه‌ی فۆلكلۆری له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان پێشكه‌ش كردووه" ساڵی 1974 تا 1977 له ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان پێشكه‌شكاربووه" ساڵی 1984 چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ له سوید ژیاوه" ساڵی 2003 بڕیاریدا به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه كوردستان"
به‌رهه‌مه‌كانی /
• مه‌رج
• فاڵچی
• كاوه‌ی ئاسنگه‌ر
• هه‌ورو ساماڵ
• ئاواره
• لاس و خه‌زاڵ
• ماڵی نوێ
• ئادابا
• فرمێسك
• گوێزان
• ئازاره‌كانی بارام
به‌ناوی ماڵپه‌ری كوردستان هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند سابیر عه‌بدلڕه‌حمان ده‌خوازین.
ئا- كامران
دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند سابیرعه‌بدولڕه‌حمان باش نیه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.