Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:25

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم 68 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستانەوە گەڕێندرانەوە

کوردستان TV
100%


لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 68 هاووڵاتی کە لە هیندستان گیریان خواردبوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەڕێندرانەوە.
بەهۆی دۆخی خراپی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستان گیریان خواردبوو، بۆیە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمرۆ 68 هاووڵاتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی روویان کردبووە ئەو وڵاتە. بڕیاریشە ئەو هاووڵاتییانە 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.