Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:35

کارمەندێکی بەرگری شارستانی چۆمان بەهۆی مینەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاووڵاتییەک لە چیای بەردەبووکی دەڤەری باڵەکایەتی مینێکی پێدا تەقییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ڕائید ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (شوان جەمال) تەمەن 33 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، دانیشتووی چۆمانە و کارمەندی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمانە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کوێستانی چیای بەردەبووک لە سنووری قەزای چۆمان بۆ گیای بەهارە چووەتە ناو کێڵگەیەکی بە مین چێندراو و مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو کەسە بە تەنیا بە ماتۆڕەکەی ڕووی لەو کوێستانە کردووە، دوای ڕووداوەکە و گەیشتنی هەواڵەکە، هەریەک لە تیمەکانی ئێمە، لەگەڵ تیمی تەندروستی گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی کارمەندەکەمان هێنایەوە.

هەفتەی ڕابردوو بەهەمان شێوە لە سنووری حاجی ئۆمەران هاووڵاتییەک بەهۆی مینەوە بە سەختی برینداربوو، کە بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیای بەهارە رووی لە کوێستانەکان کردبوو.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.