Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:32

هێزێکی دیکەی سوپای عێراق لە دەورووبەری کەرکووک جێگیرکران

کوردستان TV
100%

 دوای ھاتنی چوار فەوجی سەربە سوپای عێراق بۆ پارێزگای کەرکووک، لەئێستادا ئەو ھێزە لە سێ ناوچەی جیاوازی کەرکووک جێگیرکراون.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ھێزێکی سەربازی کە پێکهاتووە لە هەزار و 200 کارمەند بەناوی پاراستنی یاسا لە بەغداوە بۆ کەرکووک بەڕێکەوتن و لەئێستادا ئەو ھێزە لە قەزای دووبز، ناحیەی سەرگەڕان و ناحیەی پردێ جێگیرکراون.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر ھەرکی  راگەیاند "ھێزەکە لە چوار فەوج پێکھاتووە و لەئێستادا لە دەورووبەری کەرکووک جێگیرکران کە هەزار و 200 سەربازی سوپای عێراقن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.