له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر ده‌و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای لاكارتوخا له شاری سیڤیلیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بارسێلۆنا خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه به سی نازناو، به‌ڵام له دوو وه‌رزی ڕابردوودا نازناوه‌كه‌ی نه‌بردۆته‌وه.بلباویش له مێژووی خۆی بیست وسێ جار به نازناوی جامی شای ئیسپانیا شاد بووه،
بارسا هه‌وڵ ده‌دات یه‌كه‌م نازناو له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی و یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی ئه‌م وه‌رزه مسۆگه‌ربكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه شه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاری كلاسیكۆی هه‌فته‌ی سییه‌می لالیگا، بارسێلۆنا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به ڕیال مه‌دریدی ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی دۆڕاو بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دابه‌زی به شه‌ستوپێنج خاڵ..
پێشتریش بلاوگڕانا له قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ و له‌سه‌ر ده‌ستی پاریس سانجێرمان ماڵئاوایی كردبوو، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریزانانی بارسا هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی شای ئیسپانیا‌و ده‌ستكه‌وتێك بۆ تیپه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات یه‌که‌م نازناو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی کۆمانی هۆڵه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.