Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:34

خورماڵ.. پەردە لەسەر پەیکەری (پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا

کوردستان TV
100%

پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە، 2021/4/15 بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەڵەبجە و بنەماڵەی دکتۆر مستەفا زەڵمی و چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری و لایەنی حکومی وحزبی لەشارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری (پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، وتارێکی پێشکەش کرد، گوتی:" پڕۆفیسۆر زەڵمی ڕۆڵێکی گرنگی لە هەموارکردنەوەی یاسای باری شارستانی و پەرەپێدانی ڕەوتی میانڕەوی ئاینی هەبوو..

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ژیان و کارو بەرهەمی زەڵمی و ڕۆڵی کاریگەری لە ڕووی نوسین و بیری و فکرو لێکۆڵینەوەکانی ، هەروەها داوای کرد کە پێویستە بەهەموومانەوە هەوڵی پاراستنی بەرهەم و کارو ئاکارە بەرزوو پڕ بایەخەکانی د.مستەفا زەڵمی بدەین و بەردەوام لەیادوو یادەوەریماندا بەزیندوویی بمێنێتەوە.

3

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.