هانز فیلك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌بێت.
گرێبه‌ستی فیلك له‌گه‌ڵ بایرن تا سالی دووهه‌زارو بیستوسێیه، به‌ڵام ئه‌م راهێنه‌ره له هاوینی داهاتوو له یانه‌كه جیا ده‌بێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاشكرایانكرد كه فیلك ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی یواكیف لۆڤ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی لۆڤ به كۆتاییهاتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌رداری مه‌شقی مانشافت.
فیلك مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌یه كه له ساڵانی دووهه‌زاروشه‌ش تا دوو ههزاروچوارده وه‌ك یاریده ده‌ری یواكیم لۆڤ كاری كردوه، بۆیه شاره‌زایی و ئه‌زموونێكی باشی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، لای خۆشیه‌وه لۆته‌ر ماتیۆس ئه‌فسانه‌ی بایرن میونشن ڕایگه‌یاند كه فلیک لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری پۆستی راهێنەری یانەی باڤاری دەبێت و یاری بایرن میونشن له‌بەرامبەر ئوگسبۆرگ لە بۆندسلیگا دوا یاریی فلیک دەبێت له‌گه‌ڵ بایرن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ماتیۆس روونیكرده‌وه كه بایرن پێشتر بیری له راهێنه‌ری یانه‌ی لایپزیگ یولیان ناگلێسمان کردووەتەوە تا بیكاته بیکاتە شوێنگرەوەی هانز فلیک.
هانز فیلک ڕاهێنه‌ری بایرن ده‌ستبه‌رداری ئه‌رکی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌که ده‌بێت
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.