Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:14

ئه‌مشه‌و له‌خولی ئه‌وروپادا مانچسته‌ر سیتی میوانداری گرانادا ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری گرانادا ده‌كات.
 یاری چوون به ‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام له ‌به‌رژه‌وه‌ندی مان یونایتد ته‌واو بوو، بۆیه‌ ئه‌ركی شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ به‌راورد به‌ یانه‌ی گه‌رناتا ئاسانتره‌، به‌رامبه‌ر بوون و دۆران به‌گۆلێكی بێ وه‌لامیش مان یونایتد ده‌گه‌یه‌نێته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.
 له‌مباریه‌وه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئۆلی گۆنار سۆلسكایه‌ر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نابێ بیر له‌یاری چوون بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ئه‌م یاریه‌ به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ربكه‌وین و پارێزگاری له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بكه‌ین.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری مان یونایتد دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌ هه‌نگاوێك له‌ نازناوه‌كه‌ نزیكمان ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ته‌واوی ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌م یاریه‌ كردووه‌.  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.