یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی سییه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی پارمای میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی هه‌شتدا، هێرشبه‌ری كڕواتی ئه‌نتی ڕێبیچ گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد، پاشان فرانك كێسی كۆت دیڤواری گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی له خوله‌كی چلوچوار به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به سوودی ڕۆسۆنێری ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستویه‌كدا، ناوبژیوان به كارتی سوور، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئه‌ستێره‌ی میلانی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، دواتر یاریزان ڕیكاردۆ گاگل یۆلۆ گۆڵێكی بۆ پارما له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وت تۆماركرد، له دواساته‌كانی یاریش، هێرشبه‌ری پۆرتوگالی ڕافائێل لیاو گۆڵی سێیه‌می میلانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ی سی میلان نۆزده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیا مسۆگه‌ركردو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده شه‌ست وسێ خاڵ، پارماش به بیست خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پارما تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.