له هه‌فته‌ی سی و یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی چێڵسی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و هه‌شت خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، كای هاڤێرتزی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، كریستیان پۆلیسیچی ئه‌مه‌ریكی گۆڵی دووه‌می بلوزی به‌ده‌ستهێنا، دواتر كورت زۆمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵی سێیه‌می یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوسێ، هێرشبه‌ری به‌لجیكی كریستیان بێنێتیكی گۆڵێكی بۆ كریستاڵ پاڵاس به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه كریستیان پۆلیسیچ گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می چێڵسی له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شت تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كریستاڵ پاڵاسیش به سیی و هه‌شت خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
چێلسی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.