Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:53

وۆلڤه‌رهامبتۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فۆلهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری سی ویه‌كه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رای ناسراو به‌ پرێمه‌ر لیگ یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی فۆلهامی میوانداری تۆمار كرد.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای كراڤین كۆتاج له‌ فولهام به‌رێوه‌چوو ، به‌ درێژایی ماوه‌ی یاسایی یاری كردن یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ بوون ، به‌لام یاریه‌كه‌ تاكه‌ گۆلێكی له‌ دوا ساهته‌كانی یاری تێدا تۆمار كرا ، كاتێك یاریزانی ئیسپانی ئاداما تراوری له‌ خوله‌كی نه‌وه‌ت گۆلێكی تۆمار كردو سێ خالی بۆ میوانه‌كان به‌ده‌ست هێنا.
 ئه‌مه‌ش ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆن بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ستی بێنێت و كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ سی و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی فۆلهامیش تووشی شازده‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیستو شه‌ش خاله‌و له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.