Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 13:23

راهێنه‌ری بارسێلۆنا: به‌ متمانه‌یه‌کی به‌رز بۆ یاری کلاسیکۆ ئاماده‌ین

کوردستان TV
100%


 ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه‌ تیپه‌كه‌ی به‌ متمانه‌یه‌كی به‌رز بۆ یاری كلاسیكۆ ئاماده‌یه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ یاریه‌كه‌دا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌یان و سێ خاڵی گرنگ مسۆگه‌ربكه‌ن.
 كۆمان ئاشكراشی كرد كه‌ یاری كلاسیكۆ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دیاری ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاری دیكه‌ ماوه‌و ده‌كرێت ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
 ڕاهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ مێسی هه‌رده‌م ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌ یاریه‌كانی تیپه‌كه‌یدا، بۆیه‌ هیوای خواست له‌ یاری كلاسیكۆدا، مێسی له‌ به‌رزترین ئاستی خۆی بێت و بارسێلۆناش به‌ گشتی و به‌ هه‌مان شێوه‌ باشترین یاری پێشكه‌ش بكات.
 كۆمان ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ یاری كلاسیكۆ جیاوازی له‌گه‌ڵ یاریه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌و ڕیال مه‌دریدیش به‌م دواییه‌ ئاستی به‌رز بۆته‌وه، ‌گوتیشی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگاو بردنه‌وه‌مان له‌ یاری كلاسیكۆ وره‌و متمانه‌ی تیپه‌كه‌مان بۆ یاریه‌كانی داهاتوو به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.