Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:41

له‌خولی ئیتاڵیادا یوڤێنتوس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیاو لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لوتكەدا، یانەی یوڤێنتوس پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردووی خولەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ناپۆلی میوانی بردەوە.
 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یوڤێ گۆڵی یەكەمی تیپەكەی لە خولەكی سێزدە تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵەی كریستیانۆ تەواوبوو كە بەهۆیەوە كۆی گۆڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی كالچیۆ گەیاندە بیستوپێنج گۆڵ.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوسێدا، پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بەدەستهێنا.
 لە دواساتەكانی یاریشدا، لۆرێنزۆ ئینسینی تاكە گۆڵی ناپۆلی بە لێدانی سزا تۆماركرد، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی یوڤێنتوس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاونۆ خاڵ بەرزبووەوەو ناپۆلیش بە پەنجاوشەش خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەند مایەوە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.