سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەک کە تیایدا ئاماژە بهوهكراوه کە قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر هەشتی ئەمشەو دەست پێ دهكات، تاوەکو کاتژمێر شەشی بەیانی بەردەوام بێت.
لهم بارهیهوه هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان تیڤی رایگهیاند: بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ ڕاناگهیهندرێت، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی سنووردار پێشنیارکراوە، تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوەو بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدات ناچێتە بواری جێ بەجێ کردن، کەواتە هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ لە ئێستادا.
جێگری پارێزگاری هەولێر لێرهوه داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پابەندی رێکارو رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، چونکە رۆژانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.