Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:44

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ وه‌رزێکی دیکه‌ش له‌گه‌ڵ میلان ده‌مێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان له‌ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ نزیك بۆته‌وه.
 له‌مباره‌وه‌ تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه‌ ئیبراهیمۆڤیچ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میلان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕێككه‌وتووه‌و له‌ ڕۆژانی داهاتوو گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ ڕۆسۆنێری واژووده‌كات.
 هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه‌و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ش شه‌ش ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆیه.
 هه‌روه‌ها له‌ ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی میلان بۆ ململانێكانی چامپیۆنس لیگ، ئه‌وا یاریزانه‌كه‌ پاداشتێك به‌ بڕی پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له‌ یانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، جێگای باسه‌ ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ له‌ سه‌ره‌تای پارساڵ په‌یوه‌ندی به‌ میلان كردو له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیاش پازده‌ گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردووه‌ .
  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.