Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

ئێڤه‌رتۆن و کریستاڵ پاڵاس یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئێڤێرتۆن میوانداری یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، جێمس ڕۆدریگزی كۆلۆمبی گۆڵێكی بۆ ئێڤێرتۆن تۆماركرد، پاشان یاریزانانی كریستاڵ پاڵاس هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له‌ خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش، هێرشبه‌ری به‌لجیكی میشی باچوای سوودی له‌ ده‌رفه‌تێك وه‌رگرت و گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئێڤێرتۆن له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی كریستاڵ پاڵاسیش له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ سیی و هه‌شت خاڵ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.