Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 04:33

پزیشکێکی دووگیان دوای ڕزگارکردنی کۆرپەکەی خۆی بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

له‌ شاری دهۆك پزیشكێكی ددان، دوای 16 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌مرۆ گیانی لەدەستدا، بەر لەوەی گیانلەدەستبدات بە نەشتەرگەری کۆرپەکەی لەدایکبوو.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی دکتۆر ئەڵماس محەمەد پزیشكی ددان به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مرۆ كۆچی دوایی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆچكردوو به‌ر له‌ مردنی دووگیان بووه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ كۆپه‌یه‌كی له‌ دایك بووه‌ له‌ ئێستاشدا ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌ جێگره‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.