چەند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی بهریتانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی بارسێلۆنا هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ هاری كین هێرشبەرو گۆڵكاری یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا واژووبكات.
ئەویش بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە دوای ڕۆیشتنی لویس سوارێزی ئۆرگوایی لە پێكهاتەی یانەكە دروست بووەو مارتن برایتواتی دانیماركیش نەیتوانیوە بە شێوەیەكی گونجاو شوێنی سوارێز بگرێتەوە.
ڕۆژنامەی ئێكس پرێسی بریتانی بڵاوی كردەوە كە بەرپرسانی بارسا پەیوەندیان بە هاری كین كردووە تا یاریزانەكە ڕازی بكەن لە كۆتایی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە ڕیزی تیپەكەیانەوە بكات، كینی تەمەن بیستوهەشت ساڵ پێشتر ڕایگەیاندبوو كە ئارەزووی بردنەوەی نازناوەكان دەكات، ئەمەشی لە ڕیزی تۆتنهام بۆ بەدی نەهاتووە، بۆیە پێدەچێت بیر لە جێهێشتنی سپێرزو پەیوەندیكردن بە ڕیزی یانەیەكی گەورە بكاتەوە تا لە نازناوەكان بێبەش نەبێت.
هاوكات كین ئاشكراشی كردبوو كە لە دوای جامی یۆرۆی دووهەزاروبیستویەك ئایندەی خۆی لەگەڵ تیپەكەی یەكلایی دەكاتەوە.
بارسێلۆنا هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ هاری کین واژوو بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.