Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

تەندروستی عێراق: 37 تووشبووی کۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند:  پێنج هەزار و 837 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2021/3/29 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ پێنج هەزار و 837 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه‌، 4500 تووشبووش به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌ 37 تووشبووش به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گه‌یشته‌ 14 هەزار و 249 كەس.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.