Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

زیاتر له‌ 43 هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاکسینی کۆرۆنا گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان

وەزیری تەندروستی: 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ هەینی دووەم جۆری ڤاکسین کە ئەسترازێنیکایە گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە سبەینێوە بەکاربهێندرێت بۆ هاووڵاتییان.

دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند: 43 هەزار و 800 هەزار ژەم (دۆز) لەڤاکسینی ئاسترازینیکا-ئۆکسفۆردی بریتانی گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و بەپێی سیستمێکی ئەلیکترۆنی دابەشدەکرێت.

دكتۆر سامان بەرزنجی رایگه‌یاند رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ له‌ كاتژمێری 12 شه‌وی رابردوو تاوه‌كو ئه‌مرۆ هه‌ینی  725 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره‌.

وەزیری تەندروستی گوتیشی پێنج كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وەزیری تەندروستی گوتیشی: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.