Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 13:09

ئه‌مڕۆ (حه‌فته‌مین) ساڵیادی به‌ ‌مۆزه‌‌خانه‌کردنی قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا ده‌کرێته‌وه‌ 

کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی (حه‌فته‌مین) ساڵیادی به‌ مۆزه‌خانه‌كردنی قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا، پێشانگا‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وێنه‌ ئه‌رشیفییه‌كانی فۆتۆگرافه‌ر (عه‌ریف خدر) كه‌ باوه‌شێكه‌ به‌ ڕابردووی هه‌ولێردا .


له‌م پێشانگایەدا پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر جارێكی تر له‌ قوتابخانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان و لێبورده‌یی ئه‌ربیل ئولا به‌ هاوبه‌شی پێشانگاكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی فه‌رمییه‌ له‌ هه‌ولێر و له‌ سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا قوتابییانی فره‌ نه‌ته‌وه‌ له‌م قوتابخانه‌دا خوێندوویانه‌.


ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌ باخچه‌ی مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ چالاكییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
 

كوردستان TV

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.