بەیانی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بە شکۆوە پێشوازیی لێ کرا.
سهرلهئێوارهی ئهمرۆ پاپا فرانسیس لەیاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەهەولێر و بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حیزبی نوێژی گەورەی یەکشەممەی لە یاریگای شههید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر ئەنجامدا و ژمارەیەک رێوڕەسمی ئاینی و دوعای تایبەتی شوێنکەوتوانی مەسیحی ئەنجامدا.
ههر ئهمرۆ پاپا فرانسیس شاری موسڵ و بەسەرکردنەوەی مەسیحییەکانی ئەو شارە و ئەنجامدانی مەراسیمی نوێژ و دوعا لە کەنیسەیەکی دێرینی ئەو شارە، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەڕایەوە شاری هەولێر.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه 7ی 3ی 2021، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.