ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 7 ى 3 ى 2021 ،پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بە ئامادەبوونی 10 ھەزار كەس لە یاریگای فەرەنسۆ ھەریری، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ، قونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان، پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، پارێزگاره‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و ئایین و ئاینزاكه‌كان، قه‌داسێكی ئاینیی به‌ڕێوه‌برد و وتارێكی ئاینیی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له‌ووتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: سوپاس بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر باشییه‌كانتان بۆ پێكهاته‌كان و پاراستنیان و ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی كه‌لێره هه‌یه له‌نێوان ئاین و ئاینزاكان به‌رزده‌نرخێنین و سوپاس بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
پاپا راشیگه‌یاند: عیسای مه‌سیح داخوازی له مرۆڤایه‌تی ده‌كات، راست و پاك بێت و خۆی به دوور بگرێت له گیانی شه‌ڕانگێزانه.
گوتیشی، له عێراقدا كاری زۆر كراوه و له حیكمه‌تی خاچ تێگه‌یشتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی هه‌مووان خوشك و برای یه‌كدین و پێویسته په‌ند و وانه له هه‌ڵه‌كان وه‌رگرن.
راشیگه‌یاند، هه‌موومان برینی توند‌و تیژی له‌سه‌ر جه‌ستمان هه‌یه ، پێویسته په‌ند له‌بیره‌وه‌رییه ناخۆشه‌كان وه‌رگرین ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، پێویسته له‌رێگای كرداره‌كانمان هه‌ڵه‌كان ڕاست بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئێستاش كاتی گه‌رانه‌وه یه بۆ ڕۆما ، نزا و نوێژتان بۆ ده‌كه‌م و خوا له‌گه‌ڵ ئێوه بێت و ئێوه به‌رده‌وام له‌دڵی ئێمه‌دان.
پاپا فرانسیس سوپاسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.