Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:05

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رپه‌رشتیی کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی باڵای دروستکردنی بنکه‌ی یاسادانانى هه‌رێمى کرد

کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/7، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی بنكه‌ی یاسادانانى هه‌رێمی كوردستانی كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی داڕشتن و دروستكردنی بنكه‌ی یاسادانانى هه‌رێمی كوردستان (قاعده‌ تشریعات) و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌كاتی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى بنكه‌ی یاسادانان هاتوونه‌ته‌ پێش، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌و تێڕوانینه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی ته‌كنیكیى بابه‌ته‌كانیان یه‌كلایى كرده‌وه‌و بڕیار وایه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بخرێته‌به‌ر دیدى یاساناسان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كان و هاووڵاتییانی كوردستان، بۆ كارئاسانى و دۆزینه‌وه‌ى دواین هه‌موارى ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ى هه‌ر پێنج خوله‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌رچووێنراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.