به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان قهداسێكی ئاینیی به‌ڕێوه‌برد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پاپا فرانسیس لەیاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەهەولێر و بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگەیاند: جارێکی دیکەی بەپێویستی دەزانن جەخت لەبنەماکانی مەسیحیەت بکەنەوە لە هاوڕێیەتی، ئاشتی و پێکەوەژیان .
پاپای ڤاتیکان جه‌ختیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی هه‌مووان خوشك و برای یه‌كدین و پێویسته په‌ند و وانه له هه‌ڵه‌كان وه‌رگرین.
له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا گوتی: دەبێت لەرێگەی کردارەکان هەڵەکان راستبکەنەوە، بەتایبەت هاووڵاتیانی عێراق لەماوەی رابردوودا بوونەتە قوربانی توندوتیژی بەهۆکاری جیاواز.
پاپای ڤاتیکان رایگەیاند: نابێت هیلاكبین لە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و برایەتی و ئەمڕۆ هاتووین تا جەختبكەینەوە، كە ئاشتی و برایەتی فریامان دەكەوێت، بۆیە بەهۆی توندوتیژییەكانەوە برینی گەورە لەسەر جەستەمان دروستبووە و كاتی زۆری دەوێت تا هەموومان پێكەوە ئەو برینانە ساڕ‌ێژ بكەین.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی 3ی 2021، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.