دوای ئه‌وه‌ی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد و له لایه‌ن هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه پێشوازی شایسته‌ی لێكرا، كه‌مێك پێش ئێستا پاپای ڤاتیكان گه‌یشته یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری و له لایه‌ن ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه له یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و ئایینی و له عێراق و كوردستان له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له‌ناو یاریگا ئاماده‌ن و به‌شداری له نوێژی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.