Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:23

چی ‌له‌نێو جانتاکه‌ی ده‌ستی پاپا فرا‌نسیس دایه‌ ؟

کوردستان TV
100%

جانتاكه‌ی ده‌ستی پاپا فرا‌نسیس،پاپای ڤاتیكان له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر په‌یژه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌ به‌ره‌و عێراق ده‌هات،سه‌رنج  و پرسیاری زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، كه‌ بۆچی جانتاكه‌ جێگای بایه‌خی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك پاپا  دایه‌.

11

پاپا پێشتر له‌مانگی 7ی ساڵی 2013 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌و به‌رازیل گه‌شتی ده‌كرد رایگه‌یاندبوو: جانتاكه‌ شتێكی وای تێدا نییه‌، بێجگه‌ له‌ هه‌ندێك په‌رتووك و خشته‌ی كاره‌كان و مووسی ریش تاشین.

66

ئه‌و جانتایه‌ی كه‌ پاپا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خۆی هه‌ڵیبگرێ،جانتایه‌كه‌ له‌پێسته‌ دروستكراوه‌ .

شایانی باسه‌ پاپا فرانسیس ،پاپای ڤاتیكان  رۆژی 5ی  ئه‌م مانگه‌ی سه‌ردانی به‌غدا، نه‌جه‌ف و شاری مێژوویی ئوری كرد و له‌وێ دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئاینه‌كان ئه‌نجامدا.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش 7-3-2021 سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد و دواتریش سه‌ردانی موسڵی كرد .

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.