Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:11

بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ بۆ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان زیادکرا

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا، كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌بڕگه‌یه‌كی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ 2021/3/8 زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمى خاڵی (1) له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (49) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (2)ى رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یاداشتێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت) به‌بۆنه‌ی یادی (8ى مارس) وه‌ك رۆژی جیهانیی ئافره‌تان.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.