سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 7 ى 3 ى 2021 ، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌خیتی هه‌رێمی كوردستان، كه گه‌وره‌ترین مه‌راسیمى ئایینى بۆ پاپا له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌و مه‌راسیمه‌دا زیاتر له 200 ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی و كوردستانی و عێراقی رووماڵی سه‌ردانیه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاروایه، کاتژمێر 8:20 خولەكى سەرلەبەیانی پاپا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
دوای دیدارەکە پاپا لەڕێگەی فڕۆکەوە دەچێتە پارێزگای موسڵ‌و دواتر سەردانی قەرەقوش دەکاتو دوای ئەنجامدانی مەراسیمێکی ئاینی دەگەڕێتەوە شاری هەولێر، لەیاریگای فرانسۆ هەریری مەراسیمێکی فراوان سازدەکرێتو پاشان دەگەڕێتەوە بەغدا.
هه‌مان ڕۆژ پاپا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێرو له‌یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی سروتی ئاینی بۆ ڕێكده‌خرێت.
ڕۆژی دوشهممهش هه‌شتی ئادار پاپا ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری به‌غداو ماڵئاوایی له‌به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دهكاتو ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆما.
سه‌ردانی پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی كه ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كه نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت.
200 ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی ڕووماڵی سه‌ردانی پاپا بۆ هه‌ولێر ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.