له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پاپای كڵێسای كاسۆلیكی، پاپا فره‌نسیس له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، عه‌لی سیستانی ئه‌و به‌ره‌نگارییه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ره‌وڕووی مرۆڤایه‌تیی بووه‌ته‌وه تاوتوێ كراوه.
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ھاتووه "به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ماحه‌تی عه‌لی سیستانی له‌گه‌ڵ پاپای كڵێسای كاسۆلیكی و سه‌ری ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان، پاپا فره‌نسیس كۆبوویه‌وه".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی ئه‌و به‌ره‌نگارییه گه‌وره‌یه كراوه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ره‌وڕووی مرۆڤایه‌تیی بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵی باوه‌ڕبوون به په‌یامه‌كانی خوا و پابه‌ندبوون به به‌ھا ئه‌خلاقییه‌كان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌نگارییانه‌دا باسی لێوه‌كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووه "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌لی سیستانی باسی له‌وه‌كردووه كه خه‌ڵكێكی زۆر له ژماره‌یه‌ك وڵات به‌ھۆی ئایین، ئازادی راده‌بڕین و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌وه، به‌ده‌ست سته‌ملێكردن، سه‌ركوتكاری و چه‌وسانه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌تیش ژماره‌یه‌ك له گه‌لانی ناوچه‌كه‌مان به‌ده‌ست شه‌ڕ، كرده‌ی توندوتیژیی و گه‌مارۆی ئابووریی، پڕۆسه‌كانی راگواستن ده‌ناڵێنن به تایبه‌تیش گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان كه داگیركراوه".
باس له‌وه‌شكراوه كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، عه‌لی سیستانی ئاماژه‌ی به‌و رۆڵه داوه كه گرنگه رابه‌رانی ئایینیی له كۆتایی هێنان به كێشه و گرفته‌كان بیگێڕن و ھاتووه:پێویسته رابه‌رانی ئاینیی ھانی ھێزه زلھێزه‌كان بده‌ن له‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیر زاڵكه‌ن به‌سه‌ر زمانی شه‌ڕدا و نابێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ژیانی ئازادی و كه‌رامه‌تی گه‌لاندا سه‌ربخه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، عه‌لی سیستانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه ھه‌وڵه‌كان له پێناو به‌دیھێنانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كاندا چڕتربكرێنه‌وه و داواشی كردووه كه په‌یڕه‌وانی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان، مافه‌كان و رێزگرتن له‌یه‌كتر ره‌چاو بكه‌ن.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه عه‌لی سیستانی باسی له مێژووی عێراق كردووه و رایگه‌یاندووه كه ئومێد ده‌كات له زووترین كاتدا عێراق ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌ڕێنێت كه له‌ئێستادا به‌ره‌وڕووی بووه‌ته‌وه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگی به‌وه ده‌دات ھاووڵاتییانی مه‌سیحی وه‌ك ھاووڵاتییانی دیكه‌ی عێراق له ئاسایش و ئاشتییدا به ھه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كه‌یان بژین و ئاماژه‌ی به رۆڵی مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی داوه كه بۆ پاراستنی ھاووڵاتییانی مه‌سیحی گرتووه‌ته‌به‌ر كه له ساڵانی رابردوودا، به‌ره‌وڕووی سته‌م و ئازارێكی زۆر بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تیش له‌و ماوه‌یه‌ی كه تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی عێراقدا گرتبوو.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه له میانی دیداره‌كه‌دا، عه‌لی سیستانی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه به‌سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس بۆ شاری نه‌جه‌ف.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پاپا فره‌نسیس له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف كه له میانیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، عه‌لی سیستانی كۆبوویه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.