فاڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدهگهێنێت، بەپێی بڕیارێك، دەبێت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تۆمارنەكراو، بێ سەرەتا، ژمارە كاتی، بێ ئاڕم و كارتن، لە رێككەوتی (7/3 – 25/3) سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بكەن بە مەبەستی پشكنین و سەرژمێریكردنیان.
راشیدهگهێنێت، هەر كەسێك لە ماوەی دیاریكراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ نەكات، بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی خۆی، كە لە داهاتوودا دیاریدەكرێت.
بەپێی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، پشكنینەكان تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و پیكاب دەبێت، هیچ كەسێكیش ناتوانێت زیاتر لە دوو ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیەوە بكات، خاوەنی ئۆتۆمبێلیش پێویستە ساڵیانەو رەگەزنامەی عێراقی یان كارتی نیشتمانی پێبێت، پشكنینیش تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2002 – 2018) دەكرێت.
طوتةبيَذي هاتووضؤي هةوليَر ئاماذة بؤ ئةوةش دةكات، بڕیارەكە هەمو ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوو بێ سەرەتاكان دەگرێتەوە بەمەلیكەشەوە بەئۆتۆمبێلی ئەوروپیشەوە، سەبارەت بە ژمارەكردنیش لەبڕیارەكە بەهیچ شێوەیەك باسی ژمارەكردن نەكراوە، بەڵكو جارێ تەنها سەرژمێری و پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانە.
سەبارەت بەوەی كە ئایا ئۆتۆمبێلی تۆماركراوی شارەكانی تری عێراقیش هەر ئۆتۆمبێلێك تۆماركرابێت لەعێراق و بەڵگەنامەی ئوسولی هەبێت ئەو سەرژمێریە نایگرێتەوە، دەربارەی مۆدیلی خوار (2001) یش ئەو سەرژمێریە نایانگرێتەوە.
ئاگادارییەک لههاتووچۆی ههولێرهوه بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبێلی علوج و ژمارە کاتی و بێ سەرەتایان هەیە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.