Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:15

نێچیرڤان بارزانی: من و گەلی کوردستان ئاواتەخوازی پێشوازی لە قەداسەتی پاپاین لە هەولێر

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتەری فەرمی خۆی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس، نووسیویەتی، هیوادارم سەردانە مێژوویییەكەی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق، ببێتە هۆی بەهێزكردنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی لەنێوان هەموو ئایین و پێكهاتەكانی وڵاتدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: من و گەلی كوردستان ئاواتەخوازی پێشوازی لە قەداسەتی پاپاین لە هەولێر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.