فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له یادی راپهرین پهیامێكی بڵاوكردهوه، لە یادی راپەڕیندا بەڵێنی بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی دەدەین ئهمه دهقهكهیهتی:
ئەمڕۆ 30 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دژ بە رژێمی دڕندە و خۆسەپێنی بەعس تێدەپەڕێت.
ڕاپەڕین هێمای کۆڵنەدان و یەکڕیزیی گەلی کوردستان دژی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بوو، کە بە درێژایی دەیان ساڵ، هەموو جۆرە دڕندەیی و ستەمێکیان لە دژی ئەو گەلە تاقی کردەوە.
یادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان، کە لە رۆژی 5ـی ئاداری 1991 دەستی پێکرد و لە نەورۆزی هەمان ساڵ بە رزگارکردنی کەرکووک کۆتایی هات، بیرمان دەخاتەوە، کە عێراق هەرگیز ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت، ئەگەر رێز لە هەموو پێکهاتە و ئایینەکان و بە تایبەت گەلی کوردستان نەگیرێت و مافەکانی هەمووان بە دەستوور و بە کردار، گەرەنتی نەکرێت.
لە دڵەوە سڵاو و ڕێز بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی رزگاریی گەلی کوردستان و شەهیدانی راپەڕین دەنێرین و بەڵێن دەدەین هەردەم پێشمەرگەئاسا لە سەنگەری بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی راپەڕین بین.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
5/3/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.