نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له یادى ڕاپه‌ڕین په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوى كوردستانییان له به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوودا پێكه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كان ببینه‌وه.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
له یادى سى ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى ئازارى گه‌لى كوردستاندا، دروود بۆ شه‌هیدانى ئازادیى كوردستان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزیاندا داده‌نوێنین، به حورمه‌ت و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سڵاو له گه‌لى خۆڕ‌اگرى كوردستان كه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه وه‌ك ئه‌مڕۆ به‌رله سى ساڵ له ڕانیه‌ى خۆشه‌ویستى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، له خرۆشانێكى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره‌دا به‌رامبه‌ر به سته‌م و دكتاتۆرى ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان، یه‌ك به یه‌ك گوند و شارۆچكه و شاره‌كانى نیشتمانیان ئازاد كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا یادى ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه و قاره‌مانه‌كانى ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستى به ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌یه تاكو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێت.
وه‌ك چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوى كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لایه‌نه سیاسییه جیاكانه‌وه، له به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوودا پێكه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كان ببینه‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین و بپارێزین.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، یادى ڕاپه‌ڕین بكه‌ینه هه‌وێنى ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزى و نه‌هێشتنى كێشه و ناكۆكییه‌كان تا گیانى كاروانى شه‌هیدانى كوردستان شاد بكه‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێین، پێكه‌وه بۆ كوردستانێكى ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگیر تێ‌بكۆشین كه بۆ هه‌میشه به لانكه‌ى ئازادى، لێبورده‌یى، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن بمێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
5ى ئازارى 2021
مسعود بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.