پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی مێژوویی دەگاتە عێراق و لەم چوارچێوەیدا سهردانی هەرێمی كوردستانیش دهكات.
ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 9:35 خولەک بەکاتی هەولێر، پاپا فرانسیز، پاپای ڤاتیکان، لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدا بەرێکەوت و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
رۆژی یەكشەممەش، بەرەو هەولێر بەڕێدەكەوێت و لە فڕۆكەخانەی نێودهوڵهتی ههولێر لەلایەن بەرپرسانی حكومی و ئایینی پێشوازی لێدەكرێت، هەر ئەو رۆژە دەچێتە موسڵ و نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕ دەكات. دوای ئەوە دەچێتە كەنیسەی "تاهرە"ی گەورە لە قەرەقوش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.