Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:26

عێراق ڤاکسینی رووسی دابین ده‌کات

کوردستان TV
100%

وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند: وڵاتەکەی و ڕووسیا ڕێککەوتوون لەسەر ناردنی ملیۆنێک پێكوته‌ی ڤاکسین له‌ جۆری Sputnik V ی ڕووسی بۆ عێراق.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ مۆسكۆ ڕێككەوتوون بۆ كڕینی یەك ملیۆن پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری "سپۆتنیك ڤی"، بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەدا بگاتە دەست وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق.

وەزیری نەوتی عێراق كە ئێستا بە سەردانێكی فەرمی لە مۆسكۆیە، ئەوەشی راگەیاندووە كە بەپێی ڕێككەوتنەكەیان، ئەم یەك ملیۆن پێكوتەیە لە ماوەی دوو هەفتەدا بە پەلە دەگەیەندرێتە عێراق.

ئیحسان عەبدولجەبار بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمیی حكوومەتی فیدراڵی لە مۆسكۆیە و سەرپەرشتی ڕێككەوتنێكی كردووە لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی رووسیا كە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی پێكوتەی سپۆتنیك.

هەروەها بڕیاریشە لەگەڵ ناردنی پێكوتەكان، سندوقی وەبەرهێنانی رووسیا ڕاهێنان بە چەند تیمێكی پزیشكی عێراقی بكەن لە پارێزگا جیاوازەكاندا، لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم پێكوتەیە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.