ماوه‌یه‌كی زۆره له شاری سلێمانی چه‌ند كه‌س و گرووپێك له ژێر پاساوی جۆراوجۆر هه‌وڵی به هه‌رێمكردنی پارێزگای سلێمانی ده‌ده‌ن، به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانیش و ڕه‌تیانكردۆته‌وه.
له به‌دواداچوونێكی كوردستان تیڤیدا، ماوه‌یه‌كه له شاری سلێمانی چه‌ند كه‌س و گرووپێك له ژێر پاساوی جۆراوجۆردا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كۆكردنه‌وه واژۆی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی.
وێڕای بانگه‌شه و هه‌وڵی زۆر بۆ ئه‌م پڕۆژه گوماناوییه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكێكی زۆری سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌و مه‌رامه كۆبكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م پلانه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ڕه‌تكرایه‌وه و به هه‌وڵێكی گوماناوی و به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌زانن بۆ پارچه پارچه‌كردنی خاك و گه‌لی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییان و چالاكوانانیش دژی هه‌موو هه‌وڵێكی له‌و جۆره‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.