لیژنەى تەندروستى و ژینگە له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماوەى یەک مانگدا بڕى نزیكه‌ی ده ملیۆن ڤاکسینى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەگاتە عێراق و وەزارەتى تەندروستى دهستکراوەیە بۆ گفتوگۆ و ڕێکكەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسیندا.
قوتەیبە جبورى په‌رله‌مانتار له لیژنه‌ی تەندروستى و ژینگەى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد، وەزارەتى تەندروستى به‌رده‌وامه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی بواری دروستكردنی ڤاکسینى دژه کۆرۆنا و ئاماده‌یه جگه له هێنانی ڤاكسینه‌كانی جۆری سینافۆرمی چینی و ئه‌سترازێنیكای بریتانی، ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی كۆمپانیای دیكه‌ش هاورده بكات.
ڕونیشیکردوەتەوە، لەماوەى هەفتەیەکدا زیاتر لە دووسه‌د هەزار ژەمە ڤاکسینى کۆڤاکس دەگاتە عێراق و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.
به جۆرێك به درێژایی مانگی ئادار نزیكه‌ی ده ملیۆن ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له جۆره‌كانی سینافۆرمی چینی و ئه‌سترازێنیكای بریتانی ده‌گاته عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.