لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان له 30مین ساڵیادی ڕاپهڕین، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: بەرهەمی ڕاپەڕین، بریتییە لە پەرلەمان و حکومەتی کوردستان و، بووژانەوە و سەرپێکەوتنی کوردستان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، هەروەها ناساندن و بەنێودەوڵەتیکردنی پرسی رەوای گەلەکەمان و، کۆتاییهێنان بە زوڵم و ستەمی داگیرکەران لە باشووری کوردستان دا.
دهقی پهیامهكه:
٭ جەماوەری بەشەرەفی کوردستان بە گشتی وجەماوەری سنووری دەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەتی.
٭خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان.
٭ پێشمەرگە ئازا و گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان.
لە یادی (30) ساڵەی ڕاپەڕینە جەماوەری و شکۆدارەکەی (٥)ی ئازاری۱۹۹۱ ، گەرم و گەشترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، ڕێکخستنەکانی ناو شار و تەواوی جەماوەری گەلەکەمان و، خەڵکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەری شاری ڕانیەی دەروازەی راپەڕین و دەڤەرەکەمان بە گشتی دەکەین.
ئەو ڕاپەڕینەی لە لایەن بەرەی کوردستانییەوە بەرنامەی بۆ داڕێژرا و، سەرەتا لە شاری ڕانیە بڵێسەی دا و دواتر هەموو کوردستانی گرتەوە بە کەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە، ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئەندازیار و سەرپەرشتیاری راپەڕین جەنابی (سەرۆک بارزانی)بوو کە ئەوکات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو.
بە شانازییەوە پێشمەرگە و فەرماندەکانی پارتی و، ڕێکخستنە نهێنییەکانمان لەناو شارەکان و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان لە هەموو شوێنەکان سەر مەشق و سەر قافڵەی راپەڕین بوون.
راپەڕین وەچەرخانێکی مێژوویی گرنگە لە بزافی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا.
بەرهەمی ڕاپەڕین، بریتییە لە پەرلەمان و حکومەتی کوردستان و، بووژانەوە و سەرپێکەوتنی کوردستان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، هەروەها ناساندن و بەنێودەوڵەتیکردنی پرسی رەوای گەلەکەمان و، کۆتاییهێنان بە زوڵم و ستەمی داگیرکەران لە باشووری کوردستان دا.
لەم یادە پڕشکۆیەدا بە پێویستی دەزانین بڵێین سنوورەکەمان کە هەمیشە لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە و، مەڵبەندی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین بووە ، وەک پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە و گرنگیی پێنەدراوە ، رووی دەممان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئاوڕێکی جددیتر لەو دەڤەرە بدرێتەوە لە رووی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و لاوان بە گشتی، بەتایبەت کە دەڤەرەکەمان هەڵکەوتەیەکی جیۆگرفیی گرنگی هەیە، لەیەک کاتدا هەم دەشتێکی بەپیت و ، هەم ئاو و ، هەم چیای هەیە، دەشێ بکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و کشتوکاڵیی پڕ بەرهەم.
- سڵاو لە جەماوەری دەروازەی ڕاپەڕین، شاری رانیەی قارەمان .
- سڵاو لە جەماوەری پشدەر و بیتوێن و ناودەشت و مەرگە و خۆشناوەتی و سنوورەکەمان بە گشتی.
- سڵاو لە پێشمەرگە قارەمان و گیان لەسەردەستەکانی کوردستان.
- سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و شەهیدانی راپەڕین بەتایبەتی و سەرقافڵەی شەهیدان (بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو)
- سڵاو لە (سەرۆک بارزانی) ئەندازیار و سەرپەرشتیاری ڕاپەڕین.
بەرز و پیرۆزبێت یادی ڕاپەڕین.
پارتی دیموڪراتی ڪوردستان
لقـــــی۱۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.