به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌شێك له دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه دژبه كه‌می پێدانی كاره‌بای نیشتمانیی له‌به‌رده‌م ویستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای ناحیه‌كه مانگرتنیان راگه‌یاند.
دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه خێمه‌یان ھه‌ڵدا و مۆڵه‌تی 72 كاتژمێریان بهحكوومهتدا و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانیان كاری ویستگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌كه راده‌گرن و ناھێڵن ویستگه‌كه كار بكات.
حه‌سه‌ن فیكره‌ت دانیشتویهكی ناحیه‌ی تازه‌یه و یه‌كێكه له مانگرتووان گوتی: "مانگرتنی ئێمه بۆ داواكاری زیادكردنی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیی ناحیه‌ی تازه‌یه كه له شه‌و رۆژێكدا، ته‌نھا پێنج كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانیی دابه‌شده‌كرێت و ئه‌ویش به‌پێی خواستی خه‌ڵك نییه، بۆیه داوا له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كه‌ین چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌رنا ناھێڵین ئه‌م ویستگه‌یه كاربكات".
ئه‌و هاووڵاتییه باسی له‌وه‌یشكرد كه دوو ویستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با له ناحیه‌ی تازه بوونی ھه‌یه و به‌رھه‌می كاره‌باكه‌یان 50 میگاواته.
مانگرتووانی ناحیه‌ی تازه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یشكرد كه چه‌ندینجار داواكاریان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی كه‌ركووك و حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای نیشتمانیی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
هاوكات دژبه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ، كه‌ره‌نتین و بێكاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و داوایان له ئیداره‌ی كه‌ركووك كرد بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ ھه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
داواشیكرد قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ به‌یه‌كجاری هه‌ڵبگیرێت و له‌بری ئه‌وه‌یش ھانی ھاووڵاتییان بدرێت كه رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و ره‌چاوی بازاڕ و خه‌ڵكی ھه‌ژار بكرێت و شێواز و میكانیزمی نوێ بۆ ئه‌م دۆخه بگیرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.