Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:35

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: شەقام و کۆڵانەکانی هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%


لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران، تیمەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بە بەردەوامی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان جێبەجێ دەكەن و لە شاری هەولێریش پرۆسەیەكی فراوان بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شكستی شەقامەكان بەڕێوە چوو.
تیمەكانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامەکانی ناو شاری هەولێر و لەم چوارچێوەیەشدا لە گەڕەكی مەلایان و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ پرۆسەیەكی نۆژەنکردنەوە و چاککردنی چاڵ و شکستی شەقامەکانیان بەڕێوە چوو كە ژمارەیەكی زۆر كۆڵان و شەقام لێی سوودمەند بوون و ئەمجۆرە پرۆسانەش لەو شوێنانە بەردەوامیان دەبێت كە شەقام و كۆڵانەكانیان پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە هەیە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.