Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:38

پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێکی ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%

تۆمه‌تبارێك به‌ تاوانی دزیكردن له‌ دوو ماڵی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.

پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، نووسینگه‌ی باكوور، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌ بوونی دوو حاڵه‌تی دزیكردن له‌ دوو ماڵ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاریی شاری هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون كرد و توانییان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبارێك به‌ ناوی (ش.ص.ح) ته‌مه‌ن (31 ساڵ) پیشه‌ كاسب و دانیشتووی كه‌سنه‌زان، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌  كه‌ تۆمه‌تباری ناوبراو، دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌یدا كه‌ له‌ دوو ماڵ بڕی (700 هه‌زار دینار) و سویچی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (دۆج)ی دزیوه‌، بۆیه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ (444) له‌ یاسای سزادان، به‌ند كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.